لە یەکەم رۆژی کردنەوەی خوێندنگاکان لە ئێران، کارەساتی رووخانی سەربانی یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری ورمێ برینداری لێکەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ یەکشەممە ١ی رەزبەری ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە ئێران، سەربانی یەکێک لە هۆنەرستانەکانی شاری ورمێ دارووخا و دوو خوێندکار بوونە قوربانی کە بۆ چارەسەر رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون..