بەپێی هەواڵەکان، هەر دوو زیندانی سیاسیی کورد سەعید شێرزادی لە گرتووخانەی رەجایی شار و هاجەر پیری لە گرتووخانەی تەورێز بەدەوامن لە مانگرتن لە خواردن و لە ئێستادا لە رەوشێکی خراپی جەستەیی دان.
بەپێی هەواڵەکان، هەر دوو زیندانی سیاسیی کورد
سەعید شێرزادی لە گرتووخانەی رەجایی شار و هاجەر پیری لە گرتووخانەی تەورێز بەدەوامن لە مانگرتن لە خواردن و لە ئێستادا لە رەوشێکی خراپی جەستەیی دان.
هاجەری پیری خەڵکی نەغەدە کە لە جۆزەردانی 1386ەوە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لەو شارە دەستگیر کراوەو بۆ ماوەی 7 مانگ لە زیندانە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ بووە، ناوبراو لە دوای تێپەراندنی 9 ساڵ لە حوکمەکەی لە گرتووخانەی کرمان 3ی بەفرانبار بۆ گرتووخانەی تەورێز گوازراوەتەوەو پێنج رۆژە مانی لە خواردن گرتووەو خوازیاری راگواستنی بۆ بەندێکی سالم وخاوێنە.
هاوکات سەعید شێرزادی لە تێپەراندنی مانگێک لە مانگرتنەکەی لە گرتووخانەی رەجایی شار پەیامێکی بلاو کردەوە و رایگەیاند: مانگرتنی من شەخسی نیە. بەردەوام دەبم لەو مانگرتنە. بەڵکوو بەو جۆرە دەنگی بەندکراوی زیندانیانی ناو گرتووخانەکان بم کە کەس بە دەم هاواریانەوە نایەت.
ناوبراو کە ئێستا لە 32هەمین رۆژی ماگرتنەکەیدایە لە پەیامەکەیدا ئیشارەی بەوە داوە کە 17ی سەرماوەز بە ناڕەزایەتی بە هەڵسوکەوت و رەفتاری هێزەکانی رژێم لە گەڵ بەندکراوانی سیاسی و خانەوادەکانیان کردوە.
سەعید شی٠رزادی زیندانی سیاسی خەڵکی کرماشان بە شیعرێکی فارسی کۆتایی بە نامەکەی دێنێ و دەنووسێ:
من میمیرم … اما مرگ من، مرگ زندگی من نیست …
مرگ من انتقامی است که زندگی من از جعلکنندهی نام خود میگیرد …
من میمیرم تا زندگی زیر دست و پای مرگ نمیرد …
مرگ من عصیان یک زندگی است که نمیخواهد بمیرد!