سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ خوێندنی ۱۴۰۳ بۆ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ خوێندنی ۱۴۰۳ بۆ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری
بابەشێخ حوسەینی

بە بۆنەی دەست پێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ۱۴۰۳_۱۴۰۴،پیرۆزبایی گەرم پێشكەش دەكەم بە خۆێندكارانی كوردستان و ئێران، ئوستادانی زانستگەكان و مامۆستایانی قوتابخانەو مەدرەسەكان و تێكرای ئەو كەسانەی لە ناوەندەكانی  پەروەردەدا ڕەنج دەكێشن بۆ بارهێنانی منداڵان و لاوانی كوردستان.
دەست پێكردنەوەی وەرزێكی نوێی خوێندن و خۆ پەروەردەكردن، ڕوداوێكی گرینگە نە تەنیا بۆ خوازیارانی فێر بوونی زانست و بۆ مامۆستایانی قوتابخانەو ئوستادانی زانستگەكان، بەڵكو گرێنگیشە بۆ تێكڕای چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و بە تایبەت بۆ دایكان و باوكان.
لە ووڵاتانی پێشكەوتوو و خاوەن حكومەت و سیستمی دیموكڕاتیك، دەست پێكردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن و كرانەوەی زانستگەكان و قوتابخانەكان، بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری بۆ دەكرێ و گرێنگی پێی دەدرێ‌، بە جۆرێك كە بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و ئوستادان و سیستمی پەروەردە، جێگەی سەرنج و بایەخی چەند بەرابەر بێ‌ و بە چوونەوە ناو پڕۆسەیەكی پیرۆزو دەگمەن و دڵخۆشكەر بزاندرێ‌. ئەگەرچی لە سیستمی پەروەردەی وڵاتانی پێشكەوتووی خاوەن سیستمی دیموكڕاسی لەگەڵ وڵاتی ئێران كە خاوەن دەسەڵاتێكی تەواو دیكتاتۆرو جینایەتكارە، جیاوازی زۆرەو گەلێك ناتەبان و هیچیان لێك ناچێ‌، بەڵام سەرەڕای دووری و جیاوازی لە نێوان ئەو دوو شێوە بەڕێوەبەریی و حكومەت و سیستمەی خوێندن و پەروەردەكردنە، دەبێ‌ ئەو ڕاستیە بسەلمێنین كە خوێندكارانی كوردستان و سەرانسەری ئێران نمونەی باڵانوێنی خوازیارانی پەروەردەو خۆێندن و فێربوونی عیلم و زانستن. چونكە خوێندكارانی كوردستان و ئێران، لە كاتی كردنەوەی قوتابخانەو وەرزی نوێی خوێندن، تەنیا ئەركیان خوێندن و فێربوونی زانست نیە، بەڵكو ئەوان هاوكات لەگەڵ خوێندن، دەبێ‌ لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەركوت و تۆقاندن، لە بەرانبەر برسیەتی و هەژاری و بێ‌ دەرامەتی و هەوڵ بۆ پەیداكردنی بژیوی و خەرجی خوێندن، لە بەرانبەر سیستمی خوێندنی دواكەوتوانەی ئاخوندەكان و هەروەها لە شۆرش و بەرخودان لە پێناو دەستەبەركرانی ئازادی و ڕزگاریی تێ‌ بكۆشن و هەزاران خوێندكارو مامۆستای قوتابخانەو ئوستادی دانشگاكان لە لایەن ناوەندەكانی سەركوتی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرو دژبە زانستە، زیندانی و شكەنجەو ئیعدام و شەهید كراون. هەر بۆیە بە حەق دەبێ‌ بڵەین كە خۆێندكارانی كوردستان و ئێران و مامۆستایانی قوتابخانەو ئوستادانی دانشگاكان لە سەرانسەری ئێران دا، نمونەی كەسایەتی بەرزو كەم وێنەن و ئەو هەلومەرجەی ئەوان لەگەڵی بەڕەو ڕوون، قورسەو خۆڕاگرتن لە بەرانبەریدا گەلێك حەستەمە.
هەر لە بەر ئەو گشتە سەختی و مەینەتیانەیە كە لە ساڵی خوێندنی ۱۴۰۲ بۆ ۱۴۰۳ زیاتر لە یەك ملوێن خوێندكار و قوتابی دەستیان لە خوێندن هەڵگرتوەو زیاتر لە ۵۰ هەزار خوێندكارو قوتابی نەیانتوانیوە ناوی خۆیان بۆ وەرزی نویێ‌ خوێندن بنووسن و تۆمار بكەن. لە لایەكی دیكەوە لەبەر كەمی مامۆستای مەدرەسەو خوێندنگەكان، دەسەڵاتداران بڕیاڕیان داوە  لە ئەندامانی هێزە سەربازی و چەكداریەكانیان بۆ ووتنەوەی درس لە قوتابخانەكان كەڵك وەرگرن. هەروەها نەبوونی پێداویستی خوێندن و مەدرسەی سەردەمیانەو پێشكەوتوو، كەمی بودجەو پووڵ بۆ سیستمی پەروەردە، كۆسپ و كێشەیەكی گەورەی سیستمی خوێندن و ناوەندەكانی بارهێنانە لە كوردستان و ئێران دا.
لە كاتێكدا كە دەبوو پووڵ و داهاتی گەلانی ئێران بۆ خودی جەماوەر بەكاربهێندرایە، بەڵام دەسەڵاتداران بە پێچەوانە، داهاتی جەماوەری ئێران بە فیڕۆ دەدەن و دەیدزن و بە تاڵانی دەبن و یا خەرجی گروپ و تاقمە ترۆریستیەكان لە ووڵاتانی عەرەبی و هەروها وڵاتانی دیكەی جیهانی دەكەن. ئاشكرایە تاڵان كردنی سەرمایەو داهاتی نەتەوەكانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆتە هۆی هەژاری، برسیەتی، بێكاری و داڕمانی ئابووری ئێران و بڵاو بونەوەی نەخۆشی و كارەساتی ئینسانی و لە هەمانكاتدا سیستمی پەروەردەی لە ئێراندا لاواز كردوە.
پێی ڕانەگەیشتن و كەمتەرخەی دەسەڵاتداران لە حاست چارەنووسی جەماوەر وە بە تایبەت سیستمی پەروەردە، بۆتە هۆی ئەوە كە سیستمی خۆێندن وناوەندەكانی خوێندن لە ئێران دا، هاوتەریبی وڵاتانی هەژارو دواكەوتووی جیهان بێ‌. هەر بەپێی زانیاریەكان و  نوسراوەی ڕۆژنامەو سەرچاوە حكومەتیەكان پووڵ و بودجەی تەرخان كراو بۆ خوێندن لە ئێراندا چوار ملیارد دۆلارە لە كاتێكدا، ئێران ۱۷ ملوێن خوێندكارو یەك ملوێن ئوستادی زانستگەو مامۆستای قوتابخانەی هەیە، لە بەرانبەردا عەربستانی سعودی كە ژمارەی زۆر كەمتر خوێندكارو مامۆستا هەیە،  ۳۲ ملیارد دۆلاری بۆ پەروەردە تەرخان كردوە.
ئەو چەند نمونە لە هەلومەرجی نالەباری خوێندن و كێشەی بەربڵاوی خوێندكاران و مامۆستایان و ئوستادانی زانستگەكان و هەروەها ئەو گشتە ستەم و تاوان و جینایەتی دەسەڵاتدارانی ستەمگەر لە حاست گەلانی ئێران و بە تایبەت خۆێندكاران و مامۆستایانی قوتابخانەو ئوستادانی زانستگەكان ئەنجامی دەدا، جارێكی دیكە ئەو پەیام و ڕاسپاردەو ئەركە بە خوێندكاران و مامۆستایانی قوتابخانەكان دەدات كە هاوكات لەگەڵ بەرەوسەر بردنی زانیاری و فێربوونی عیلم و زانست، دەبێ‌ زیاتر لە رابردوو لە خەباتی ئازادیخوزای و ڕزگاریخوزای بەردەوام بن. بە تایبەت خوێندكاران و مامۆستایانی قوتابخانەو ئوستادانی زانستگەكان لە كوردستان، ئەركی نیشتمانی و نەتەوەییانە، وەك هەمیشە، پێشمەرگەی زانست خوازی و پێشمەرگەی خەبات و بەرخودان لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بن.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی ۱۴۰۳ بۆ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری

 

بڕوخێ‌ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۱ی ڕەزبەر ۱۴۰۳ كۆچی خۆری

2 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ خوێندنی ۱۴۰۳ بۆ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ خوێندنی ۱۴۰۳ بۆ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران