پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی رژێمی ئێران مرد

رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی رژێمی ئێران مرد

رەفسەنجانی لە تەمەنی 82 ساڵی داو بە هۆی سەکتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە مرد.
رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەرەکی رژێمی ئێران بوو وە لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی خومەینی، یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی ناوبراو بوو وە لە سەرجەم تاوانەکانی خومەینی دا دەوری سەرەکی هەبوو.

رەفسەنجانی لە تەمەنی 82 ساڵی داو بە هۆی سەکتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە مرد.

 

رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەرەکی رژێمی ئێران بوو وە لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی خومەینی، یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی ناوبراو بوو وە لە سەرجەم تاوانەکانی خومەینی دا دەوری سەرەکی هەبوو.

 

رەفسەنجانی لە ماوەی 8 ساڵ شەڕدا بە کردەوە جێگری خومەینی بوو و لە جۆزەردانی 67دا وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی رژێم لە شەری رژێمی ئێران و عێراق دیاری کراو لە بە کوشتدانی سەدان هەزار کەسی ئێرانی و ناردنی منداڵان و مێرمناڵان راستەوخۆی کاریگەری هەبوو.

 

ناوبراو لە کاتی خومەینی دا سەرۆکایەتی مەجلیسی رژێمی وەئەستۆ بوو. لە گەورەترین جینایەتەکانی رەفسەنجانی سەرکردایەتی کوشتاری خەڵکی کوردستان، دەوری سەرکی لە کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 67 لەگەڵ خامنەیی و ئەحمەدی خومەینی گێڕا. رەفسەنجانی پێشتریش لە پشتیوانانی لاجوەردی جەلادی ئەوین بوو و لە بەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی مونتەزێریدا پشتیوانی لە ناوبراو کرد و هەروەها لە وەلا نانی مونتەزێری دا دەوری کاریگەری گێڕا.

 

لە دوای مردنی خومەینی، ناوبراو لە پشتیوانانی خامنەیی بۆ گەیشتن بە پۆستی رێبەری و بوونە وەلی فەقیه بوو وە لە دوای ناوبراو سەرۆککۆماری رژێمی وەئەستۆ گرت و بۆ ماوەی 8 ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە.

 

بەڵام یەکیەتی رەفسەنجانی و خامنەیی لەوە زیاتر درێژەی نەکێشاو بووە کێشە و شەڕی دەسەڵات لە نێوان ئەو دوو کەسەدا.

 

ناوبراو لە هەموو دەورەکانی مەجلیسی خوبرەگاندا ئەندامی ئەو مەجلیسە بوو وە لە دوای ئاخوند مشکینی لە ساڵی 86، سەرۆکایەتی ئەو مەجلیسەی وەئەستۆ گرت تا لە ساڵی 1390 دا ئەو پۆستەی بە خامنەیی دۆراند.

 

هۆی سەرهەڵدانی کێشەی نێوان خامنەیی و رەفسەنجانی ئەوە بو کە ناوبراو خازر نەبوو بە تەواوی بچێتە ژێر باری وەلی فەقیە وە زۆر جار بە شێوەی جۆراوجۆر پەنجەی دەخستە سەر ئەو خاڵە کە خامنەیی شیاوی وەلی فەقیە بوون نیە و تایبەتمەندیەکانی وەلی فەقیهی تیدا نیە و پێداگری لەسەر بەشداری خۆی لە قودرەت و دەسەڵاتدا دەکردەوە و لە چواچێوەی رێبەری شۆرایی دا و ویلایەتی شۆرایی بۆچوونەکانی دەردەبڕی.

 

لە دوای کێشەی دەسەڵاتداران و سەرهەڵدانەکانی ساڵی 1388 خامنەیی و تاقمەکەی، رەفسەنجانیان وەک سەرکردەی فیتنە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ناودەبرد و هێرشیان دەکردە سەر.

 

هەر سەبارەت بە شەڕی دەسەڵات لە نێوان خامنەیی و رەفسەنجانی دا، خامنەیی ساڵی 92 توانی لە رێگەی شۆرای نیگابانەوە ناوبراو رەدی سەلاحیەت بکات و رێگە بە پاڵێوراوی ناوبراو بگرێ. بەڵام لە ژێر فشار و ترس لە دووبارە بوونەوەی راپەرینی 88، رێگەیان بە ئاخوند رۆحانی کە بە لایەنگری رەفسەنجانی دەناسرێ بێتە پێش لە چوار ساڵی رابردوودا رەفسەنجانی دوبارە بە کردەوە دەستی بەسەر دەزگای بەرێوەبەری دا گرت و هاوکات بە فەرسمی سەرۆکی کۆڕی لێکدانەوەی قازانجەکانی رژێمی بە دەستەوە بوو.

 

ئاخوند رەفسەنجانی لە سەرجەم تیرۆرەکانی دەرەوەی وەڵات لە کاتی و خومەینی و دوای مەرگی ناوبراو دەوری سەرەکی گێڕاوەو هەر لەو بارەوە لەلایەن دادگای ئاڵمانەوە لە کردەوەی تیرۆری میکونوسدا تاوانبار کرا. هەروەها لە کردەوەی تیرۆریستی بوینس ئایرێس و کوشتنی 86 کەس، لە لایەن دەزگای دادوەری ئارژانتین و پۆلیسی نێونەتەوەیی حوکمی گرتنی بۆ دەرچوو.

 

بە مەرگی ئاخوند رەفسەنجانی ویترینی بە پێشکەوتن نیشاندانی رژێم شکستی هێناو و سازشکارانی نێونەتەوەیی یەکێک لەو روخسارانەی دڵیان پێی خۆش بوو لە دەست دا. رابردووی رەفسەنجانی لەو بارەوە دەگەڕێتەوە بۆ سات و سەودای نهێنی چەک و چۆڵ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی خومەینی.

 

وە لە کۆتایی دا مەرگی رەفسەنجانی لەم کاتەدا کە رژێم بەرەو شانۆگەریی هەڵبژاردن هەنگاو دەنێ، یەکێک لە پایەو کۆڵەکەکانی خۆی لەدەست دا و بە کردەوە رۆحانی پشتیوان و راوێژکارێکی کۆنەکاری کارکوشتەی لە دەستدا بۆیە لە بەرامبەر باندی رەقیبدا باشتر زیانی وێدەکەوێ.

7 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی رژێمی ئێران مرد

رەفسەنجانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی رژێمی ئێران مرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران