٤٧ژنە زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی زیندانیكراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بڕیاریانداوە مان لە خواردن بگرن. مانگرتنەکە ساعەت ١٠:٠٠ی شەوی دووی ڕەزبەر دەستی پێکردووە و تا ساعەت ١٠:٠٠ی شەوی سێی ڕەزبەر بەردەوام دەبێت.
ئەم مانگرتنە هاوكات لەگەڵ وتارەکەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری رژیمی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەنجام دەدرێت.
مانگرتووان ئامانجی ئەم چالاکییەیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادبوونی ئێعدامەکان و بارودۆخی سەختی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی ڕاگەیاندووە و دەیانەوێت کۆتایی بە لەسێدارەدانەکان بهێنرێت و دەستبەجێی ئەو زیندانییانە ئازاد بكرێن