مێهران مەحموودیان تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و هەروەها خێزانە دوو گیانەکەی بە ناوی پەرەستوو ئەحمەدی خەڵکی مەریوان تەمەن ٢٧ساڵ لە ٥مانگ پێشەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارە تێرۆریستی ئیتلاعاتەوە لە نزیکی شاری سەقز گیرابوون تا ئێستە لە زیندان ڕاگیراون و سەرەڕای دووگیانی پەرەستوو ئەحمەدی، لە ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بێبەش کراوە.
مێهران مەحموودیان ئێستا لە بەندی سیاسی زیندانی ناوەندی سنە و پەرەستوو ئەحمەدی لە بەندی ژنانی ئەم زیندانە کە لە لایەن ڕژیمەوە بە ‘ناوەندی چاکسازی و پەروەردە’ ناوی لێدەبرێت
ڕاگیراون.