پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 1394 ـ 1395 کۆچی خۆری

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 1394 ـ 1395 کۆچی خۆری

 هاووڵاتیانی خۆشەویست!
 مامۆستایان وخەمخۆرانی پرۆسەی خوێندن!
 خوێندکارانی زانست خوازی کۆمەڵگای کوردستان!

 هەموو سالێک لە رۆژی یەکەمی پاییز، زەنگ لە ناوەندەکانی خۆێندن لێدەدرێت و فێرخوازان و خوێندکاران دەچنەوە مەیدان و پرۆسەی  فێر بوون. ئاشکرایە زانست و عیلم  کومەڵگای مرۆڤایەتی گەیاندە ئەو پەری پێشکەوتن ومەعریفە. بەبۆنەی یەکەم رۆژی دەسپێکی خوێندن لە وەڵاتەکەمان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە چینی خوێندکارو زانست خواز وماموستایانی بەرێزو تێکۆشەر دەکەین کە درێژە بە ئەرکە پیرۆزەکەیان دەدەنەوەوە.

 مامۆستایانی کۆڵنەدەر!
 لەگەڵ ئەوەی کە بە هۆی دەسەڵاتی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی وەڵاتەکەمان بە تایبەت کوردستان،تووشی دەیان قەیران بووە وهیچ یەک لە بناغەکانی ژیان بەدۆخی ئیستاندارددا ناڕوات وشیرازەی کۆمەڵایەتی تێک چووە ومەترسی زور ڕووی لە کۆمەڵگا کردوە،ئێوە ڕاگرانی کۆمەڵگا وەک هەمیشە ریسالەتی دیرۆکیتان بە جێگە گەیاندوە و لە کاتە حەستەمەکاندا بە رەنج وکاری بەردەوام و نەبەزیتان  هومێدتان گەڕاندۆتەوە بۆ خەڵک. ڕوون وئاشکرایە کە مامۆستایان لە ئێران لە لایەن دەسەڵاتەوە پشت گوێ‌ خراون وئەوانیش وەک باقی چینەکانی تری وەڵات لە ناخۆشیدان، بەڵام بە درێژای حاکمیەتی دیکتاتۆر مامۆستایان وەک شورەیێکی بەهێزبوون بۆ پاراستنی خوێندن لە وەڵات و نەیانهێشتوە ئامانجی دیکتاتۆران بێتە جێگە. لەگەڵ دەست وپەنجە نەرم کردن لەگەڵ سەختی کارو وشێوەی گوزەران، مامۆستایان تەحەممولی  ئازارو نەهامەتی و ناخۆشیەیان کردوەو خۆراگربوون لە بەرانبەر بەرنامە دواکەوتوانەو دژ بە خوێندنەکان و فشار و سەرکووتەکان لە لایەن رژیم کە هەوڵی داوە نەخوێندەواری لە کومەڵگا پەرە پێبدا و بە جێگەی خورافات و نەهامەتی بچێنێ‌ . هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ژیان بۆ مامۆستا یەکجار قورس و پڕ تێچووکراوە ،فەلسەفەی خوێندنیش بە دڵخوازی ئەوان نیە و دەبێت بە ناچاری وانەیێک بڵێنەوە کە لەگەڵ رۆحی خوێندنی هاوچەرخ نایتەوە ودوورە لە خوێندنێکی زانستیانە کە وەڵامی ژیانی ئەمرۆیی بداتەوە.سەرەڕای ئەو کەندو کۆسپانە، مامۆستایان  بەردەوامن وبە هەوڵ وهیمەتی خۆیان توانیویانە زانست بەرنە پێش ونەهێڵن رژیم بە مەرامەکانی بگات. نارەزایەتیە سەرانسەرییەکانی چینی مامۆستا لەماوەی مانگەکانی پێشوو، کۆشکی دەسەڵاتی خستە لەرزە و بۆ چەندین بار بە ویست و داواکاریی رەواوە رووبەرووی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و خائین بە خەڵکی ئاخوندیی بوونەوە. دیارە خۆراگری مامۆستایان بە قۆربانیدانێکی بێ وێنە بووە وتا ئیستا چەندین مامۆستا بە پەتی سیدارەوە کراوون وزۆریان لە سەر بووچونەکانیان لە زینداندا ماونەتەوە، بەڵام کۆڵیان نەداوە وپێشمەرگەئاسا خەبات دەکەن.

 خوێندکارانی هێژا!

 ئێوە کە داهێنەر و بزوێنەر و بەرەی داهاتووی وەڵاتن، ئەرکی سەرشانتانە کە بە باشترین شێوە بخوێنن ودەبێ لە ئیمکاناتی خوێندن بەهرەمەند بکرێن. بێگومان داهاتووی کومەڵگا گرێ‌ دراوە بە داهاتووی خوێندکارو ئەو نەوە سەر زیندووە هەر خوێندکار و لاوانن کە لە شۆڕش وگۆڕانکارییەکان بە ئاقاری ژیانێکی باشتر خەباتیان کردوە.دەورانی حاکمیەتی ئاخوندی کە سەردەمێکی تفت وتاڵە لە مێژووی خوێندن وخوێندکاران وئیستاش هەر بەردەوامە،خوێندکار لە گەڵ ئازارێکی بێ بڕانەوە بەرەوو ڕووە وچەندین گرفت ڕووبەڕوویان بۆتەوە کە کاریگەری لەسەر باری دەروونی و رۆحی وجەستەیی داناوە. 

خوێندکاران کە هاوشێوەی مامۆستاکان لە جەبری خوێندا دەژین و شێوە هەڵبژاردنی خوێندن لە لایەن رۆحانیەکانی شێعەوە بۆیان دیاری دەکرێت ناڕازین لە بابەتەکانی خوێندن ولەگەڵ کێشەی گەورەتریش بەرەوو ڕوون. قەیرانی دارایی وچەندین فشاری دیکەی داسەپاو بەسەر وەڵات،بەشی زۆری کێشە و گرفتەکانی بەر خوێندکار خستوە وئەوان ناچارن وەک مامۆستایان  کە پیشەی دیکەیان هەیە بۆ بژیوی ژیان، بەمجۆرە مل بدەنە بەر خوێندن. ئەو گرفتانە،کاریگەری لە سەر پرۆسەی خوێندن وهەوڵی خوێندکار داناوە.بە پێی ئامارەکان وتەنانەت ددان پێدا نانی رژیم 11 میلیون نەخوێندوار و کەم خوێندەوار لە ئێران هەن و بەو حاڵەش دەرسەدێکی کەم لە تەواوکردوانی خوێندن دانامەزرێن و زۆریان وەڵات جێدەهێڵن.داهاتووی خوێندن وای کردوە خوێندکار خوێندن پەراوێز بخەن وبە گوێرەی پێویست ئەرکی پیرۆزی خوێندن جێبەجێ‌ نەکەن. بێگومان ئەو رەوتە ئامانجی رژیمە ودەبێت خوێندکاران هاوشانی چینە خەمخۆرەکان،لە بیری پاشەڕۆژی وەڵات ونیشتمان بن.باشترین چەک بۆ بەرەنگاری رژیم وتێکرای دیکتاتۆرەکان چەکی خوێندنە وباش وایە کە بە بێ‌ سڵ کردنەوە،خوێندکاران بخوێنن وهیچ بابەتێک نەکەنە بیانوو بۆ نەچوونە بەر خوێندن.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەگەڵ پیرۆزبایی گەرم بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی 1394-1395ی خوێندن،داوا لە مامۆستایان وخوێندکاران دەکات کە بە باشترین شێوە ئەو ئەرکە پیرۆز وشۆرشگێرانەیە ڕاپەرێنن وهیچ بەربەستێک شلەیان پێنەکات لە فێر کردن وفێر خوازی و هەر گیز لەبیری نەکەن کە باشترین چەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دیکتاتۆر،چەکی خوێندنە. بە هیوای ئەوەی کە لەماوەێکی نزیکدا بە هەوڵ و خەباتی هەمەلایەنە شاهیدی نەمانی دیکتاتۆری ئاخوندی و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی بین.

بەهیوای داهاتووێکی گەش

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
31/6/1394

 


9 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 1394 ـ 1395 کۆچی خۆری

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 1394 ـ 1395 کۆچی خۆری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران