دایک و باوکی محەممەد جەواد قاسمی، لاوی کوژراو لە کارەساتی کانگای خەڵووز لە تەبەس دەڵێن: بەرپرسان لە خۆشیی خۆیاندان و گەنجانی ئێمەش بەبێ ئەمنیەت لە شوێنی كاردا. ئەوان هاتن وێنە بگرن و نیشان بدەن كە خەریكی ئەنجامدانی كارێكن. تەنیا پێكەنین و نووشابە و كێك و ساندیسیان خوارد و ڕۆیشتن