ئەندامێکی هێزەئەمنییەتیەکانی رژیم لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ کەسانی نەناسراو کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ چوارشەممە ٤ی رەزبەری ١٤٠٣، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە مێحوەری کەندووان، مەرزەنئاوا پووریا عبادی ئەندامی هێزە ئینزامیەکانی رژیم کوژرا. جێگەی باسە کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەر ناسنامەی چەکدارەکان بڵاو نەکراوەتەوە