کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی پەرستارانی نەخۆشخانە جیاوازەکانی یەزد لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و خزمەتگوزارییە تەندروستی و دەرمانییەكانی سدووقی یەزد دەستی پێکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی یەزد لە بەرامبەر جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانیان، وەك ، كاتی زیادەی كاركردن و خەرج نەكردنی بڕی پارەی پێویست و پێشێل كردنی مافەكانیان لە لایەن بەرپرسانەوە کۆبوونەوەی نارازایەتییان وەرێخست و داوای مافەکانیان کرد.