ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری 1403، ژنێک بە ناوی مەتین تەیبی خاە تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری فوومەن سەر بە پارێزگای گیلان لە لایەن هاوژینەکەی خۆی بە لێدانی چەقۆ لە ماڵەکەیدا کوژرا. هەروەها پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵیش هەر لەو شوێنە هاوکات و بە هەمان شێوە بە دەست ئەو کەسەوە کوژراوە.
تەرمی مەتین تەیبیخاهی فوومەنی کە دایکی دوو منداڵ بوو هەر لەو ڕۆژەدا لە گۆڕستانی "چوارباخ" لە شاری فوومەن بە خاک سپێردرا. ناوبراو لە شاری ڕەشت ئیشی دەکرد و پیشەکەی جوانکاری بووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لە هۆی کوژرانی ئەم ژن و پیاوە بڵاو نەکراوەتەوە.