زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر گیرانی "لوقمان زەنگی" لە لایەن ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپای شنۆ تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو نییە.
ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی ١٤ی خەرمانان بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵەكەی خۆیدا لە لایەن بەکرێگیراوانەوە بە توندوتیژی و لێدان گیراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتەكانی و شوێنی ئەم هاووڵاتییە نییە