ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی رژێمی ئێرانه و لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا کارەکتەرێکی دیار و بەرچاوی ئەو رژێم بووە، کە رۆژی یهک شهممه 19 بهفرانبار لە تەمەنی 82 ساڵیدا به شێوهیهکی جێ گومان له نهخۆشخانهیهکی تاران مرد.
لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێران،رهفسهنجانی گەلێک بەرپرسایەتی سەرەکی لە ئەستۆ بووەو هیچ دەزگایەکی سهرهکی ئەو رژیمە نیە، رەفسەنجانی کاری لێ نهکردبێ.
ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی رژێمی ئێرانه و
لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا کارەکتەرێکی دیار و بەرچاوی ئەو رژێم بووە، کە رۆژی یهک شهممه 19 بهفرانبار لە تەمەنی 82 ساڵیدا به شێوهیهکی جێ گومان له نهخۆشخانهیهکی تاران مرد.
لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێران،رهفسهنجانی گەلێک بەرپرسایەتی سەرەکی لە ئەستۆ بووەو هیچ دەزگایەکی سهرهکی ئەو رژیمە نیە، رەفسەنجانی کاری لێ نهکردبێ.
له سهردهمی خومەینی دا یەکێک لە راوێژکار و نزیکانی ناوبراو بووەو لە کاتی شەڕی 8 ساڵەداو بەتایبەت لە ساڵەکانی کۆتایی دا جێگری خومەینی بوو بۆ کار و باری شەڕی رژێمی عێراق. هەروەها سەرۆکی مەجلیسی رژێم و لە دوای مەرگی خومەینی لە گەیاندنی خامنەیی بە پۆستی وەلی فەقیهی رژێم دەوری سەرەکی بینی و لە دوای خامنەیش بۆ ماوەی 8 ساڵ سەرۆک کۆماری رژێم بوو.
ئاخوند رەفسەنجانی بە بهردهوامی ئهندامی مەجلیسی خوبرەگان بوو و له دوای مردنی ئاخوند مشکینی بۆ ماوەیەک سەرۆکی ئەو مەجلیسەش بووە، هەروەها ناوبراو ماوەیەکی زۆرە سەرۆکی کۆری لێکدانەوەی قازانجەکانی رژێم بوو که کاریگەری لە بەرێوەبەری ئەو دەسەڵاتەدا هەبوو.
ئەگەر چی رەفسەنجانی و خامنەیی دوو هاوڕێی دێرین و دۆستی یەک بوون، بەڵام لە سەر دەسەڵات و بەرێوەبەری بەتایبەت لەم ئاخریانەدا ناکۆکیی بەرچاویان هەبوو، رەفسەنجانی لە قسەکانیدا، ئهو ناکۆکیانەی نەدەشاردەوەو بە شێوەی جۆراوجۆر دەری دەبڕین و هاوکات خامنەییش لە هەموو ئامراز و هێزی خۆی کەڵکی وەردەگرت بۆ سنووردار کردن و وەلا نانی ناوبراو لە دەسەڵاتداریی ئەو رژێمەدا.
وەک پێشتر ئیشارەی پێدرا، رەفسەنجانی لە بەرەوپێش بردنی شەردا دەوری کاریگەری دەبینی و لە کردەوەدا ئەوە رەفسەنجانی بوو شەڕی رژێمی عێراقی کرد و هەر ناوبراو بوو خومەینی بەو بروایە گەیاند کە کۆتایی بە شەری عێراق بێنێ و جامە زەهرەکە بخواتەوە.
لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا بەرنامەدارێژی سەرەکی بهشی زۆری کردەوە تیرۆریستیەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بووەو لە چەندین کەیسی وەک بۆینس ئایرس و میکونوسدا بە تاوانباری سەرەکی ناسراوەو هەروەها ناوبراو پشتیوان و جێبەجێکاری سەرەکی فتوای خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان بوو.
لە شەری سەرانی رژێم لە سەر دەسەڵات، رەفسەنجانی سەرۆکایەتی باندی ناکۆک لەگەڵ خامنەیی دەکردو بە کردەوە درزێکی گەورە کەوتبووە نێوان ئەو دوو کەسە کە خامنەییش لە بروسکەی سەرەخۆشی مەرگی رەفسەنجانی دا نایشارێتەوە کە ناکۆکیان هەبووە. بە پێی ئەزمون لە رابردووی دەسەڵاتداران و شەر و کێشە ناوخۆییەکانی ئەو دەسەڵاتە و کوشتن و لە مەیدان بەدەر کردنی یەکتر، لەم هەلومەرجەدا،بوونی هەڵوێستی دژ بە خامنەیی، مەرگی رەفسەنجانی بە روداوێکی تەم و مژاوویی نیشان دەداو پێمان دەڵێ کە مردنی ناوبراو دووبارە کردنەوەی سیناریۆکانی پێشووی وەک مەرگی ئەحمەدی خومەینی و چەند کەسی هاوشێوەی لە بازنەی دەسەڵاتدایە.
بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەپێش کە خامنەیی لە مەرگی رەفسەنجانی چی دەست دەکەوێ؟
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تەنیا کەسێک توانی پرسیار لەسەر کەسایەتی و بێ توانایی خامنەیی دروست بکات رەفسەنجانی بوو، هاوکات رەفسەنجانی نەیدەشاردەوە کە چەندین سیناریۆی بۆ جێگرەوەی وەلی فەقیه هەیە. هەروەها لە راپەرینەکانی ساڵی 88دا رەفسەنجانی پشتیوانی لە کەروبی و موسەوی کرد و لەلایەن باڵی خامنەییەوە بە سەری مارەکە و دارێژەری فیتنە نێو دەبراو بەردەوام هێرشی دەکرایە سەر. هەروەها لە پشتیوانی کردنی حکومەتی رۆحانیدا دژ بە رەقیبەکانی باڵانسی هێزی راگرتبوو. بۆیە بە نەمانی رهفسهنجانی، ئیتر خامنەیی بەربەستێکی گەورەی لەبەردەم نەماو لێرە بە دوا هیچ کەس نامێنێ کە بتوانێ لە بەرامبەریدا بکۆکێ و بەرنامە و سیاسەتەکانی بخاتەژێر پرسیار و پاشەکشەیان پێ بکات. دیاره رۆحانی و رەوتی نارازیی ناودەسەڵات که شوێن کهوتوی رهفسهنجانین، به مهرگی ناوبراو، ئەو توانا و هێزەی پێشوویان نەماوەو خامنەیی هەتا کۆتایی بەبێ بەربەست ئەسبی خۆی تاودەدا.
وهک شارهزایانی کاروباری رژیم باسی دهکهن، خامنەیی هەوڵی دانانی موجتەبای کوری لە جێگەکەی دەدا، تاکە کەسیش رێگر بوایە لەبەردەم ئەم کارەدا تەنیا رەفسەنجانی بوو وە وەک ناوبراو چەندین جار ئیشارەی پێدابوو کە دەبێ وەلی فەقیه شۆرایی بێ، مەبەست لەم قسەی رەفسەنجانی نەک تەنیا بۆ ئەوەیە کە خۆی بەشی لەو دەسەڵاتەدا هەبێ، بەڵکوو رێگە بە کەسی دیکە بەتایبەت کوری خامنەیی نەدا بە تەنیا ئەو دەورە بگێرێ.
ئەگەر چیی بە مەرگی رەفسەنجانی دەسەلات بۆ خامنەیی یەکدەست بوو، بەڵام وەک پێشتر باسم کرد خامنەییش بۆ خۆی لە ئاخری خەتدایە و پێی لە گوێی قەبر دەلەرزێ، بە مەرگی خامنەیی هیچ کەس ناتوانێ دەسەڵاتێکی رەهای هەبێ و لە راستیدا ئاژاوەو کێشەی گەورە لە مەرگی خامنەییەوە دەست پێ دەکاو بە ئەگەری زۆره سپای پاسدارانی رژێم نەچێتە ژێر فەرمانی کەسی دیکەو بشێوی و ناکۆکی زیاتر باڵ به سهر پێکهاتهی لهرزۆکی دهسهلاتدا دهکێشی و تهنانهت ئهگهری ههیه سپای پاسداران کودتا بکات بەسەر ئاخوندەکانی دیکەو بە کردەوە باقی دەسەڵاتەکان بۆ خۆی قۆرغ بکات.