بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر كەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی سپای تیرۆریستی پاسداران و هەنگی سنووری (فراجا) لە میلی ٨١ و ٨٤ لە ناوچەی تهلاپ ئاوایی هەشت شەهریوەر سەر بە میرجاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش ململانێکان کاتژمێر 2:30ی سەرلەبەیانی دەستیپێکرد و دوای زیاتر له دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، هەروەها دەنگی چەکی نیمچه قورسی وەك خۆمپارە و ئار پی جی دەبیسترێ.
ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: هێزی سەربازی لە ناوەندی شاری میرجاوە ڕەوانەی ناوچەكە کراون و لە هەمان کاتدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری لەم ناوچەیەدا فڕیون