بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٠ ٩ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ڕێژیم لەسێدارە دراون و بە شێوەیەکی مامناوەند مانگانە حوکمی سێدارەی ١٠ هاووڵاتیی کورد بەڕێوە چووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، لە ساڵی ڕابردووی
زایینیدا لانیکەم ١٠ ٩ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ڕێژیم لەسێدارە دراون و بە شێوەیەکی مامناوەند مانگانە حوکمی سێدارەی ١٠ هاووڵاتیی کورد بەڕێوە چووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،لە ساڵی رابردوودا ١ بەندکراوی سیاسی و ٢٢ بەندکراوی مەزهەبی کورد لە گرتووخانەکانی ورمێ و ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دراون.
زیاتری ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە هۆی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان” بووە کە ٦٦ حاڵەت تۆمار کراوە. ١٤ حاڵەت بە تۆمەتی “قەتڵ”، ٣ حاڵەت بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” و ٢ حاڵەتیش بە تۆمەتی محاربە” یان دژایەتی خودا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و سزاکەیان جێبەجێ کراوە.
تۆمەتی وەپاڵ دراوی ئێعدام کراوێک ڕوون نەبووەتەوە.
بە پشت بەستن بەو ئامارانەی کە تۆمار کراون، ٦٤ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ٣١ کەس لە پارێزگای سنە، ٨ کەس لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس لە کوردەکانی خۆراسان و ١ کەسیش لە کوردەکانی قەزوێن لەسێدارە دراون .
زیاترین ئاماری لەسێدارەدانی هاوولاتیانی کورد لە شاری ئورمیە تۆمار کراوە کە ٤١ حاڵەت بووە، شاری سنە بە ٢٤ حاڵەت، سەردەشت بە ٧ حاڵەت، سەقز بە ٦ حاڵەت و سەڵماس بە ٥ حاڵەت دوای ئورمیە زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانیان تێدا تۆمار کراوە.