خەبات میدیا: لە کۆنفرانسی ( نا بۆ ئێعدام ) کە لە لایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵق ئێران لە ڕێکەوتی ٢٦ سپتمبری ٢٠٢٤ لە شاری برلین ڕێکخرابوو هەیئەتێکی کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەبات
لەو کۆنفرانسە بە شدار ییان کرد
جێگەی باسە کە لەو کۆنفەرانسەدا زۆربەی میوانان پارلەمانتاری پێشوو و ئێستای وڵاتی ئەڵمانیا بوون ، هەروەها چندین پارێزەری مافی مرۆڤ و کەسایەتی سیاسی ئورووپا لەسەر مافی مرۆڤ و بارودۆخی زیندانیان و ئێعدامیانی ئێران و کوردستان بە گشتی قسەیان کرد و تەئکیدیان لە رووخانی رژیمی ئێران و هاتنە دیی حکوومەتێکی پارلەمانی و دیموکراتیک لە ئێران کردەوە.