زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر گرتنی "ئەمیرحوسێن حەقجوویان"، کوڕی "خەیروڵڵا حەقجوویان"، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنیی کوردانی یارسان و یەکێک لە خزمە نزیكەكانی ڕەزا ڕەسایی تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
دەوترێت لە کاتی گرتنیدا تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە و مافی دەستگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە.
گرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕەزبەر، بە هێرشی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سەحنەی کرماشان بووە