یەکێک لە دیاریەکانی ئاخوند رۆحانی بۆ کوردستان، لە باری پێشێلکاری مافی مرۆڤ 101 کۆڵبەری زەحەتکێش و رەنج دیو لە ساڵی 2016ی زایین دا بوونەتە قوربانی.
یەکێک لە دیاریەکانی ئاخوند رۆحانی بۆ کوردستان،
لە باری پێشێلکاری مافی مرۆڤ 101 کۆڵبەری زەحەتکێش و رەنج دیو لە ساڵی 2016ی زایین دا بوونەتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2016ی زایین تا کۆتایی 101 کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران یان تەقینەوەی مینی سەر سنوورەکان یان بەربوونەوە لە کاتی راوەدوونانی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار و کوژراون.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بەتایبەت هەنگی سەرسنوور بە بیانووی بن بڕکردنی کەل و پەلی قاچاخ، بەبێ ئاگادار کردنەوە دەسترێژ لە کۆڵبەران دەکەن.