فاتیمە مورادپوور، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ دانیشتووی ڕوومەشکان سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە لەلایەن خانوادەیەوە فشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی مێرد بە پیاوێکی خێزاندار بکات، هەر ئەوەش وایکرد کە بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
خانوادەی ناوبراو لە هەوڵی ئەوەدا بوون منداڵەکەیان مێرد بە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بکا. ئەو کە تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو، چەندین جار دژایەتی خۆی بۆ ئەم بەشووسانە دەربڕیبوو. ناوبراو بەرگەی پێداگری خانوادەکەی نەگرت و دواجار ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر خۆی هەڵواسی و گیانیدا.