بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 21ی بەفرانبار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران ٥ کۆڵبەر لە سنووری تەمەرچینی ناوچەی پیرانشار بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی سێ
شەممە 21ی بەفرانبار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران ٥ کۆڵبەر لە سنووری تەمەرچینی ناوچەی پیرانشار بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵدەری کوردپا ناوی ئەو پێنج هاووڵاتییە کاسبکارە کوردەی بەم شێوە ڕاگەیاند، حاسڵ کوڕی تەها، ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیم ئەفشار کە تەمەنی(خوار ١٨ ساڵەیە)، جەعفەر کوڕی ڕەحمان، بێهنام کوڕی شۆڕش محەممەد ڕەشە و مامە کوڕی حەمزە ئاتەشبەرگ.
هێزەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوە و بەبیانووی پاراستنی سنوورەکان تەقەیان لەو پێنج هاووڵاتییە کوردە کردووە.
ئەو کۆڵبەرانە لە ناو خاکی کوردستانی عێراق لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێکراوە.
ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری پیرانشار کراون و هەنوکە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دان.