ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامدی دوو ڕۆژنامەنوس کە دوای كوشتنی حكوومەتیی ژینا ئەمینی بە دەستی گەشتی ئیرشاد ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئەم بابەتە ئامادە کردبوو، هاوكات لەگەڵ سەرەتای ناڕەزایەتییەكانی ساڵی ١٤٠١ و شۆڕشی ژینا گیرابوون و ٤٠٠ ڕۆژ لە زینداندا بوون.
ئەم دوو ڕۆژنامەنوسە کەمتر لە ساڵێک پێش ئێستا بە بارمتەی ١٠ ملیار بۆ هەریەکەیان ئازاد کران.
بە وتەی وتەبێژی دەزگای گەندڵی قەزایی رژیمی ئێران، "بەپێی ئەو حوکمە سزای توند (٥ ساڵ زیندانی) بەسەر ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەدا سەپێندراوە و جێبەجێ دەکرێت".