رۆژی چوارشەممە 22ی بەفرانبار دۆناڵد ترامپ
سەرەک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە یەکەم کونفرانسی چاپەمەنی خۆی کە لە تاوەری ترامپ لە نیۆیۆرک بەرێوەی برد، وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە بابەتە جیاجیاکان لەوانە پێکهاتەی کابینە، پێوەندی لەگەڵ روسیە، دەستێوەردانی سایبێری و شیرکەت و داراییە تایبەتەکان وەڵامی دایەوە.
زۆرترین پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە دەستێوەردانی سایبێری روسیە لە هەڵبژاردنی سەرەک کۆماری ئەمریکا بوو. دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ئەوەی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هێرشانە لەلایەن روسیە ئەنجام دراوە گوتی: لە شاڵانی رابردوودا وەڵاتانی دیکە لەوانە چین هێرش و کاری تێکدەرانەی سایبێری دژ بە ئەمریکا بەرێوەبردووە. ئەو کێشەیە دەگەرێتەوە بۆ لاوازی سیستەمی بەرگری ئەمریکا.
نابراو بەشێک لە بەرنامەکانی خۆی بۆ باشتر کردنی رەوشی کۆنە سەربازان راگەیاند و رەخساندنی هەلی کار بۆیان لە بەرنامە سەرەکیەکان ناوبرد.
ناوبراو تەئکیدی لەسەر لابردنی بەرنامەی بیمەی دەرمانی ئوباما کردەوە.