دوای چەند هەفتەیەک بێدەنگی، دواجار دوێنێ ئیسماعیل قائانی لەبەردەم خەڵکدا دەرکەوت و لە مەراسیمی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی تەرمی عەباس نیلفروشان لە حاڵەتێکی گریان و سەرلێشێواودا بەشداریی کرد.دیارنەمانی ئیسماعیل قائانی دەگەڕێتەوە بۆ بەندکران و لێپرسینەوە لە دوای تەقینەوەی پەیجەرەکان و کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا. دوای لێدانە قورسەکانی ئیسرائیل لە حیزبوڵڵای لوبنان، زۆر کەس پێیان وایە کە ئیسرائیل لە نێو بەرپرسە باڵاکانی ڕژیمی ئێران و حیزبوڵڵادا جاسوس هەیە و ئیسماعیل قائانیش یەکێکە لەو کەسانەی کە زیاتر لەوانی دیکە ناوی وەک جاسوسێکی ئیسرائیلی هاتۆتە ئاراوە.