زەهرا ساجدینیا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆكان، لە لایەن سیستمی قەزایی رژیمی ئێرانەوە بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم دواییانەدا زەهرا ساجدینیا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵەی خەڵکی بۆكان، لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی بۆكانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" بە ١٠ مانگ بەندكران مەحكووم كراوە و ئەو سزایە لە ٨ی ڕەزبەرەوە بە فەرمی بە ناوبراو گەیشتووە.