ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئاگاداری ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر ئیسرائیل خۆی لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانیرژیمی ئێران بپارێزێت، هێشتا بژاردەی بەرفراوانی بۆ هێرشە سەربازییەکان هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجە ئەگەرییەکان بریتی دەبن لە مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کۆگاکانی عەمبارکردنیان، کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرانە، هەروەها بنکە سەربازییەکان و بینا گەورەکانی حکوومەت.
هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز زیادی کردووە کە ئیسرائیل ڕەنگە هێرش بکاتە سەر تاقیگە توێژینەوە ئەتۆمییەکانیش، تەنانەت ئەگەر خۆی لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ژێرزەمینییەکانیش بپارێزێت.