لێپرسینەوە لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کوردستان توندتر بووتەوە
شەپۆلێکی نوێ لە گوشار و هەڕەشە بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان دەستی پێکردووە لەو پەیوەندییەدا بنەماڵەکانی ئەو چالاکانە لە پێشەوەی ئەو شەپۆلە لە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەدان. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باوک و دایکی چالاکێکی سیاسیان بە ناوی کامیل عەبدووڵاپوور کوری عەلی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردووە و پێیان راگەیاندوون کە بە زووترین کات کوڕەکەیان کەلە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە بۆ ئێرانی بگەڕێنەوە. ئێستاکامیل عەبدووڵاپوور وەکوو پەنابەر لەیەکێک لە وڵاتانی بیانی نیشتەجێیە. جێگەی باسە کە کامیل عەبدووڵاپوور بە ١٧ساڵ زیندان حوکم درابوو هەروەها دوکانی پرێنتر و ئەسکانێری بنەماڵە عەبدووڵاپوور لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتەوە پلۆمپ کراوە و یەکێک لە کرێکارەکانی ئەو دوکانە بە ناوی ئاوات حوسێنی دەستبەسەر و کرێکارەکی دیکەش بە ناوی عوسمان ئەمینی هەڵاتووە. پێشتریش وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بیجار بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی خستبووە ژێرگوشار و لێکۆلێنەوەی لەگەڵ کردبوون. لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێک‌دا ئاماژەی بە راودوونانی بنەماڵە و نزیکانی چالاکانی سیاسی لە ئێران کردبوو.
بەرێوەچوونی نارەزایەتی لە لایەن کرێکاران و کاسبکارانی کرماشانەوە
کرێکاران و کاسبکارانی شاری کرماشان رۆژی دووشەممە 30ی خەرمانان لە نارەزایەتیت بە وەرگرتنی ماڵیاتی زۆر لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە نارەزایەتییان نیشان دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 30ی خەرمانانی 1394، کۆمەڵێک لە کاسبکارانی گەرەکی هەژارنشینی جافرئاوای کرماشان لە نارەزایەتی بە باج وەرگرتنی رژێم لە بەرانبەر ئیدارەی لێکۆڵینەوە و چاودێری شت و مەک لە شەقامی چێو فرۆشانی کرماشان کۆبوونەوە. هەر وەها هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی رێگا و شارسازی کرماشان لە نارەزایەتی بە نەدانی سێ مانگ حەقدەستیان لە بەرانبەر ئەو ئیدارەیە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست.
کرماشان/ بەربەرەکانێی کچانی کۆبانێ لە شانۆیەکدا نمایش دەکرێت
بەسەرهاتی کچێکی کوردی خەڵکی کۆبانێ بۆ تۆڵە کردنەوە لە هێزەکانی داعش، بە شێوەی شانۆ لە ئوستانی کرماشان دەچێتە سەر سەکۆ و نمایش دەکرێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە هونەرمەندانی کورد لەهۆڵی فەرهەنگی _هونەری "انتڤار" لە شاری کرماشان، شانۆی "١٠ ٠ "ی بردووەتە سەر سەکۆ، کە بابەتی ئەو شانۆیە بەربەرکانێی کچێکی خەڵکی کۆبانێ لەگەڵ هێزەکانی داعشدایە. نووسەر و دەرهێنەری ئەو نمایشە سەبارەت بە شانۆی ١٠ ٠ راگەیاند: "ئەو شانۆیە باس لە ژیان و بەسەرهاتی کچێک لە شاری کۆبانێ دەکات کە هێزەکانی داعش باوک و برایەکیان کوشتووە ئەویش سوێندی خورادوو لە تۆڵەی ئەو کارە، ١٠ ٠ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بکوژێت. ئارش مەنسووری لە "پەرۆشی" خۆی سەەبارەت بەو رووداوانەی کە پەیوەندییان بە کۆبانێەوە هەیە دەردەبڕی و بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە، "رۆڵی سەرەکی ئەو شانۆیە لە ئەستۆی خاتوو ئەکرەم یەدی بووە". لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو شاری کۆبانێ لە کوردستانی رۆژئاوا بووتە گۆڕەپانی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە(داعش) کە تێیدا کچانی ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(y.p.j) لە پێشەوەی شەڕەکە دان.
رێگری رژێمی ئاخوندی لە پشکێنەرانی ئاژانسی ئێنرژی ئەتۆمی
ڕه‌زا نه‌جه‌فی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رژێمی ئاخوندی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئەتۆمی وتی که ئیزنیان به پشکێنه‌رانی ئاژانس نه‌داوه که بچنه سایتی پارچین به مه‌به‌ستی نموونه‌گرتن یان چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و نموونانه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی ڕابردوو میدیا ناوخۆییه‌کانی ئێران به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ئاماده‌بوونی پشکێنه‌رانی ئاژانس له سایتی پارچین بۆ نموونه‌گرتن و یان چاودێری له‌سه‌ر نموونه‌گرتن هه‌واڵیان دا. به‌پێی ئەم راپۆرتە، نەجەفی له کاردانه‌وه به‌م هه‌واڵه زیادی کرد: ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌مباره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی دووره له ڕاستی و ئێمه ئیزنمان به هیچ پشکێنه‌ر و کارناسێکی ئاژانس نه‌داوه که بچێته سایتی پارچین به مه‌به‌ستی نموونه‌گرتن یان چاودێری له‌سه‌ر نموونه‌گرتن. وتیشی: ئێمه خۆمان نموونه‌کان هه‌ڵده‌گرین. ئه‌مه به‌شێک له هێڵی سووری ئێمه‌یه و هیچ پشکێنه‌ر و کارناسێک مافی هاتن بۆ سایتێکی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی پشکنینی نییه.
داوود ئۆغلوو: ڕێگە نادەین HDP ڕێژه‌ی 10 له‌سه‌د مسۆگه‌ر بکات
تا 1ی 11ی 2015 زۆر کار دەکەین و جارێکی دیکه پارتی دادوگه‌شه به ته‌نیایی ده‌سه‌ڵات وەدەستەوە ده‌گرێت. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی تورکیا که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ژێر ناوی "میتینگی یه‌ک ده‌نگ" که له ناڕه‌زایه‌تی به تیرۆریزم له مه‌یدانی "ینی کاپ"ی ئه‌سته‌نبۆڵ وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد، ڕایگه‌یاند: که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت منداڵانی شه‌ڕی چاناک قه‌ڵا له یه‌کتر جیا بکه‌نه‌وه، سه‌رکه‌وتوو نابن. به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م که سه‌رجه‌م ئه‌وانه سزا ده‌درێن. سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی تورکیا له درێژه‌ی وته‌کانیدا زیادی کرد: له به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه که به‌رانبه‌ر گه‌لی تورکیا چه‌کیان هه‌ڵگرتووه، به هیچ له‌ونێک چۆک دانادەین. تا 1ی نۆڤێمبێری 2015 کاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئێوه گه‌لی تورکیا، ئه‌وانه (ئاماژه به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان) ده‌هێننە خوار یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه له 13 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری پارتی دادوگه‌شه که به سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆ‌غان، سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا ده‌ستیپێکردووه ئامانجێکمان بوو و ئه‌وه یه‌کڕیزی گه‌لی تورکیا بوو. که‌سێک وابیر نه‌کاته که دەستوپەیوەندە تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که له تورکیا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه له ڕێگا لابده‌ین و له‌م ڕێگایە بکێشینه‌وه. ئێمه بەردەوام دەبین له شه‌ڕی خۆمان تا کۆتایی، تا ئه‌و کاته‌ی که په‌که‌که چه‌ک دادەنێت.تا ئه‌و کاته‌ی که شاخه‌کانی خۆمان له بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که پاک نه‌کردووەتەوە و هێزه‌کانی په‌که‌که‌مان له ناوخۆی شاره‌کان به‌تایبه‌ت شاره کوردنشینه‌کانی تورکیا نه‌بردۆته ده‌ره‌وه، بەردەوام دەبین لە شه‌ڕ.
لە ئێران لەگەڵ هەر 100 هاوسەرگیریێک 23 تەڵاق تۆماردەکرێت
بەوتەی بەرپرسێکی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسێتیی رژێمی ئاخوندی ئێران لەگەڵ دابەزینی رێژەی هاوسەرگیری، رێژەی تەڵاق لەو وڵاتەدا بەرز دەبێتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەمەد عەلی مەحزوون، بەڕێوەبەری گشتیی ئامار و زانیاریی دامەزراوەی باری کەسێتی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی1360،لەگەڵ هەر سەد هاوسەرگیریێک لە %6.3 تەلاق تۆماردەکرا، لە سەرەتای ساڵی 1370،ئەم رێژەیە گەیشتە 8.3% و ئێستا لەگەڵ هەر 100 هاوسەرگیریێک 22.6% تەڵاق تۆماردەکرێت. مەحزوون گوتیشی" ساڵی رابردوو 163 هەزار تەڵاق لە وڵات‌دا تۆمار کراوە". پێشتریش کاربەدەستانی رژێمی ئاخوندی ئێران رایانگەیاندبوو کە لە ئێران‌دا لە هەر کاژمێرێکدا 19 حاڵەتێک تەڵاق تۆماردەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا کە هۆگریی لاوانیش بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزان تا دێ کەمتردەبێت.
دوو وەزیری HDP دەستیان لەکار کێشایەوە
دوو وەزیری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، لە حکومەتی هەڵبژاردنی تورکیادا دەستیان لە کارکێشایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوو وەزیری حکوومەتی کاتی تۆرکیە لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان بە ناوەکانی، عەلی حەیدەر کۆنجا و موسلیم دۆغان دەستیان لەکارکێشایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وابڕیارە ئەو دوو وەزیرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەیان بۆ رای گشتی تورکیا روونبکەنەوە. جێگەی باسە کە دوای ئەوەیکە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیەدا نەتواندرا حکوومەت پێک بهێندرێت، حکوومەتی کاتی تاکوو هەڵبژاردنی پێشوەخت لەو وڵاتە پێک هێندرا کە پارتی گەلان لەو حکوومەتەدا بەشداری کرد.