بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانبارى 1395، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “ناسر سولتانی†خەڵکی ناوچەی موکریانی میاندواو لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بەرێوە چوو.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە
٢٢ی بەفرانبارى 1395، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “ناسر سولتانی” خەڵکی ناوچەی موکریانی میاندواو لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بەرێوە چوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تاوانی “کوشتنی ئەنقەست” لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە نووسی: دوو هاوولاتی دیکە کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەیان لەگەڵ ناسر سولتانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، بەشێوەیەکی کاتی و هەتا ٢٠ ڕۆژی دیکە بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان دواخرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی “زەهرا محەممەد پوور” خەڵکی مەهاباد” و “محەممەد ڕەسووڵ هەشتیانی” خەڵکی ورمێ بە ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان لەسەر ئەوەی کە هەتا ٢٠ ڕۆژی دیکە خوێنبایی بدەن، بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان دواخرا.