بەپێی زانیارییەکان وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کە لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی بێکۆتایی دژی سزای سێدارە و سەرکوتکارییەکاندایە، هەوڵی پزیشکەکانی بێهداریی زیندان بۆ پێدانی سێرۆمی ڕەت کردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان پزیشکەکان دوێنێ هەوڵیان داوە وریشە مورادیی بۆ بێهداریی زیندانی ئێڤین بگوازنەوە و سێرۆمی خۆراکیی پێبدەن، بەڵام وریشە مورادی نەیهێشتووە سێرۆم لە جەستەی بدەن.