ژن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زه‌که‌ی دیکه‌وه، پیاو، به‌درێژایی مێژوو له‌ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا، به‌شێوه‌ی جیاواز زوڵمی زۆری لێ ده‌کرێ و به‌پێی حه‌ق و شایسته‌ی خۆی مافی پێنادرێ، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و پێکهاتهبوه که هه‌ست و ڕۆحی به‌شه‌ریه‌تی به‌زیندوی هێشتۆته‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌وین و ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگاکانی پێکهێناوه.
ژن له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تیش له ئێران دا، به‌شێوه‌ی سیستماتیک و به‌بیانووی جیاواز و فکری دواکه‌وتوانه زوڵمێکی زۆریان لێ ده‌کرێ و مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ. هەموکات ژن بەترس ودڵەڕاوکێیهکی زۆرژیانی خۆی تیپەرئەکات و لەلاین کومڵگای ئیران ژن بەکەسەکی زەعیف وبێ دەسەڵات سهیردەکرێ. ڕۆژانە بینەری هەزاران کارەساتی دڵ تەزین ئه‌بین که ژنان هەم لەلاین بنەماڵهکانیان وه هه‌م لەلاین ڕژیمی دیکتاتۆره‌وه له ئێران دەبنە قوربانی وپەنا بۆخۆکوشتن ئەبەن. ژنان ژێردسەڵاتی ئاخوندی دچنە ژێر په‌تی سێداره و شەهید ئەکرێن.
هۆکاری نه‌هامه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رئه‌و ڕژیمه داسه‌پا و دیکتاتۆره، که به داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌کا و ژنانی له هه‌موو مافه‌کانیان بێ به‌ش کردوه.
خه‌بات و شۆڕشی ئازادیخوازانه له ئێران، ده‌بێ پشت و په‌نای خه‌بات و مافی ئافره‌تان بێ و پشتیوانی له خه‌باتی ڕه‌وای ژنان دژ به زوڵمی ئافره‌تان بکا و پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانیان بکات. ژنان نابێ هیچ جۆره توندوتیژی و ناعه‌داله‌تیه‌ک قبوڵ بکه‌ن و پێویسته خۆیان درێژه به خه‌باتی ژن ،ژیان ،ئازادی بده‌ن و ئاگری شۆڕش له دڵیان‌دا هه‌ڵگیرسێنن. پێویسته ژنان نه‌به‌زن و ده‌ست بۆ خۆکوشتن نه‌به‌ن.
ژنانی ئێران و کوردستان بوونه سمبوولی ئازادی و به‌رخودان، له شۆڕشی ژینادا ئه‌و ڕاستیه بۆ هه‌موو دنیا ڕوون بۆوه که ژنانی ئێران و کوردستان ئاماده نین زوڵم قبوڵ بکه‌ن و ده‌سبه‌رداری مافه‌کانیان بن. پشتیوانی خه‌ڵکی ئێران له خه‌باتی ڕه‌وای ژنان، وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر زۆردارترین ڕژیمی سه‌رده‌م و هه‌وڵدان بۆ ئازادی ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌یه‌و پێویسته به‌رده‌وام بین.
ژینا ئەمینی کچەکوردیکی ڕۆژهەڵات تەنیا بە تاوانی کوردبون و به‌بیانووی ده‌رکه‌وتنی پرچی لەلاین رژیمی دواکەوتوو له ئێران‌دا بوبەقوربانی وشەهیدی ڕیگای ئازادی. ئه‌م شۆڕشه هه‌ر زوو هه‌موو ئێرانی گرته‌وه و بوه شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری دژ به ڕژیمی زۆردار و دیکتاتۆری ئاخونده‌کان له ئێران‌دا. ژنانی کوروهک یەکەم ئاڵاهەڵگری ئەم شۆڕشە بوونه سه‌رمه‌شقی ئه‌و شۆڕشه و بەوپەڕی بوێری وچاونەترسیهوه شان به شانی پیاوانی جوامێر و ئازادیخواز، به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دواکه‌وتووی ئه‌م ڕژیمه وه‌ستانه‌وه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لانی ئێران دژ به زوڵم و زۆرداری ئاخونده‌کان. سه‌رکه‌وێ خه‌بات و شۆڕشی ژنانی ئێران و کوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانیان.