دارا ڕەشیدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سەردەشت کە حوکمی ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بەسەر دەبات، لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵەوە بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانە بۆ ژوورێکی ئەمن ڕاگوێزرا و لە مافی سەردانی خێزانەکەی بێبەش كراوە..