هەرچەندە ١٠ ڕۆژ بەسەر گیرانی عوسمان حەبیب ئیلاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "میراوە"ی شنۆ تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانەکەی نییە.
ناوبراو ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر بە بێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لەلایەن بەكرێگیراوانی رژیمەوە گیراوە و لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ خانەوادەكەی بێبەش كراوە.