رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 11/1/2017 رێورەسمی چلەی مامۆستا خالیدی حیسامی (هێدی ) گەورە شاعیری کورد لە هۆلی مامۆستا سەعد عەبدوڵلا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ژمارەیێک لە رێکخراو و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی و شاعیرانی کوردستان بەرێوە چوو.

لەو رێورەسمەدا چەندین پەیام و ووتار پێ کەش کران کە لەنێویان دا بەرێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە وتاربێژان بوو کە لەبەشێک لە پەیامەکەی دا ووتی: "مامۆستا هێدی بۆ ئێمە یادگاری کۆماری کوردستان و پێشەوای شەهید قازی محەممەد و شۆڕشی ئەیلوول و بارزانی نەمر بوو، نموونەی پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ، شاعیرێکی گەورە و نووسەرێکی زانا بوو".
هەر لە درێژەی ریورسمەکە لە پاش پێش کەش کردنی چەندین شیعری شینگیریی لە لایەن چەند شاعێریکی ناسراوی کوردستانی ئێران کوری خوالێی خوشبێت مامۆستا خالیدی حیسامی ، کاک ناسری حیسامی پەیامی سپاس و پێزانین بە بۆنەی هاوخەمی لەگەڵ خانەوداەی مامۆستای شاعیر پێش کەش کرد.
جێگەی باسە لەسەر بانگهێشتی فەرمی شاندێکی سازمانی خەبات بەسەرپەرشتی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هاوریەتی بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستان لەو رێورەسمە دا بەشدارییان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ خانەوادەی مامۆستا هێدی هاوخەمی خویان دووبارە کردەوە.