ڕزگار حەسەنی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە کەمەریدا بە سەختی برینداربوو.
ئێوارەی سێشەمە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو.
ناسنامەی ئەو كۆڵبەرە ڕزگار حەسەنی و خەڵکی سەقز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕزگار حەسەنی لە کەمەریدا تەقەی لێكراوە و بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە.