مایکل مەک كال، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، داوای جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر دوژمنانی ئەمریکا لەوان رژیمی ئێران کرد.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای پەسەندکردنی ئەم یاسایە، تا ئێستا حکومەتی بایدن هیچ سزایەکی جێبەجێ نەکردووە.
مەک كال لەم نامەیەدا هۆشداریی داوە و دەڵێت: "جیهان لە ئاگردایە؛ "ناتوانین تەنانەت ڕۆژێکی دیکە لە گومان و ئارامی و لاوازیدا بەفیڕۆ بدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای پەسەندکردنی بودجە و مەرجەکانی سزاکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکان، حکومەت هێشتا ئەرکەکانی جێبەجێ نەکردووە.
مەک كال لەم نامەیەدا هەروەها باسی لە هێرشەکانی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و پشتیوانیی ئەو وڵاتە لە تاقمە تیرۆریستییەکان کرد و ڕەخنەی لە بەردەوامیی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن چین و پشتیوانییەکانی لە ڕووسیە گرتووە. ناوبراو پێشتریش لە بەرامبەر "هاوپەیمانیی ناپیرۆز"ی نێوان ڕووسیە و ئێران هۆشداریی دابوو..