رۆژی پێنج شەممە 23ی بەفرانبار، فرانسوا ئۆلاند
سەرەک کۆماری فەرانسە لە دیدار لەگەڵ سەفیرەکانی ئەو وەلاتە باسی لە بابەتی سوریە کرد و گوتی: بەشار ئەسەد ناتوانێ رێگەچارەی سوریە بێ.
ناوبراو ئیشارەی بە وتووێژەکانی داهاتوو کە بریارە لە قزاقستان بەرێوەبچێ کرد و گوتی: وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریە دەبێ بە ئامادە بوونی هەموو هێزەکانی ئەو وەلاتە جوێ لە گروپە توندئاژۆکان، بە چاودێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەبچێ.
سەرۆک کۆماری فەرانسە تەئکیدی کردەوە کە وتووێژەکانی دەبێ لەو چوارچێوەی کە ساڵی 2012 لە ژنێڤ لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێناسە کراوە، ئەنجام بدرێ.