بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكە خاتوون عەزیزی دایكی شەهیدی فەرماندەو قارەمانی كەم وێنە، كاك تەها ڕۆحی ناسراو بە تەها سوورم لە شاری بانە پێی گەیشت.
كۆچی دوایی ئەو دایكە قارەمان پەروەرو دڵسۆزی ڕێبازی سازمانی خەبات بووە هۆی خەم و پەژارەم.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی بە ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی كۆچ كردوو دایكە خاتوون، دايكى شەهیدی فەرماندە كاك تەها ڕۆحی ڕادەگەێنم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
دوا مەنزڵی دایكە خاتوون بەهشتی بەرین بێ
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
29 ی ڕەزبەری 1403 كۆچی خۆری