لوید ئاستین وەزیری دیفاعی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند کە پێشبینیی هێرش كردن و كاردانەوەی ئێران سەختە.
ئاستین پێداگری لەوە کردەوە کە بڕیاری کۆتایی بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە، لە کاتێکدا ڕەنگە تێڕوانین و کاردانەوەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و ئیسرائیل لەم کارە جیاواز بێت.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا سیستەمی دیفاعی مووشەكیی خۆی لە ئیسرائیل بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرگریی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشە ئەگەریەکان جێگیر كردووە.
بەڵام واشنتۆن هەوڵدەدات گرژییەکان کەمبکاتەوە و هانی هەردوولا بدات بۆ ئەوەی پێش بە زیادبوونی ململانێ و قەیرانەکان بگرێ.