ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕێژیم پاش هێرشی توندوتیژانە بۆ ماڵی ئیدریس فەتحی لە گوندی کانەعمەت لە سەقز، ویستیان ناوبراو دەستگیر بكەن بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە گوندی بەستام بەند كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە گیرانی ئیدریس فەتحی تا ئێستا لە هۆی گیران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نییە.