تەرانە عەلیدووستی، ئەکتەری بەناوبانگی سینەما و یەکێک له بەندکراوانی بزووتنەوەی "ژینا" بە بڵاوکردنەوەی ئستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی، ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای نادادپەروەرانەی پێنج ساڵ بەندکرانی نیلوفەر حامێدی و ئێلاهه محەممەدی بەشدار بووه.