رۆژی پێنج شەممە 23ی بەفرانباری 95 لە
کۆبوونەوەی کۆمیتەی کاروباری ئاسایشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، مایک پومپئو پاڵێوراوی دۆناڵد ترامپ بۆ سەرۆکایەتی سازمانی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا "سیا" سەبراەت بە رێ:ەوتنی ناوکەیی گوتی: بەرپرسانی رژێمی ئێران لە تەڵەکەبازی دا، زۆر شارەزان و دەبێ بە وردی بخرێنە ژێر چاودێری.
ناوبراو لە دریچژەدا وتی: پشت بەشتن بە سیستەمی پشکنین لە دامەزراوە ناوکەییەکانی رژێمی ئێران باشە بەڵام تەواو نیە.
مایک پومپئو تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە رژێمی ئێران بووەتە یاری کەرێکی تێکدەرتر لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێس، مایک پومپئو گوتی: دەوڵەتی روسیە بە جۆرێک پەرەی بە بەشداری و دەستێوەردانی خۆی لە کاروباری جیهانی داوە، بەشێک لە ئوکراینی داگیرکردوە، هەڕەشە لە ئوروپا دەکاو هیچ پشتیوانییەک بۆ شکستی داعش ناکا.
ناوبراو هەروەها گوتی: حکومەتی کورەی باکوور بەشێ,ەیەکی مەترسیدار چالاکیە ناوکەیی و موشەکیەکانی پەرەپێداوە.
مایک پومپئو شەری سوریەی بە کارەساتێکی هەژێنەری مرۆیی پێناسە کرد کە بووەتە هۆی بەهێز بوونی توندئاژۆیی و شەری تائیفی لە ناوچەکە و تێکدانی ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئوروپا.