میدیای ئیسرائیل: جبران باسیل، سەرۆکی
بزووتنەوەی مەسیحی ئازادی نیشتمانی و هاوپەیمانی سیاسیی پێشووی حیزبڵڵا، ڕەخنەی لەو گرووپە گرت لەسەر ئەو هەڵە ستراتیژییەی کە بەرەی مقاومەی غەززە کردوویەتی؛ هەڵەیەک کە پێگەی لوبنانی لە بواری دیفاعکردن لە خۆی لاواز کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتی ئێران بیەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکات، پێویستە ڕاستەوخۆ ئەو کارە بکات نەک لە ڕێگەی گروپەکانی حیزبوڵڵا و حەماس.
باسیل هەروەها ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سیاسی لەگەڵ حیزبڵڵا کۆتایی هاتووە.