بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەر سبەی شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت، ئەوا "نزیکەی 350 ساڵ"ی دەوێت تا ئابووریی وێرانبووی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێش حەماس، كە لە ١٥ی ڕەزبەر هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕەکە وێرانکارییەکی گەورەی لە گەڕەک و ژێرخان و ئابووریی غەززەدا داوە و پێش ئەوەی هەر ئاوەدانکردنەوەیەک دەست پێ بکات، دەبێت زۆر ناوچە لە پاشماوە و لاشە و تەقەمەنیی نەتەقیو پاک بکرێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێداگری لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر ڕەوتی گەشەی ئابووری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٢٢ بە ڕێژەیەکی مامناوەندی ٠.٤% لەبەرچاو بگیرێت، ئەوا ٣٥٠ ساڵ دەخایەنێت تا غەززە تەنها بگاتە ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵی ٢٠٢٢.