رۆژی هەینی 24ی بەفرانباری 95 لێبوردنی
نێونەتەوەیی و هیومەن رایتس وۆچ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە رژێمی ئێران کرد کە ئێعدامی 12 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج راگرێ کە کاتی ئەنجام دانی حوکمەکەیان نزیکە.
بەپێی راپۆرتەکان ئەگەری زۆرە رۆژی شەممە 25ی بەفرانبار حوکمی ئێعدامەکەیان بەرێوەبچێ.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: لە رێکەوتی یەکشەممە 19ی بەفرانبار، هێزەکانی زیندان لە پارێزگای ئەلبۆرز 12 زیندانی مەحکوم بە ئێعدامیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستۆتەوە و پێ یان گوتوون کە حوکمەکەیان بەم زووانە بەرێوەدەچێ. بەڵام بەهۆی مەرگی رەفسەنجانی بەرێوەچوونی ئەو حوکمە دواخرا. ئەو سازمانە مرۆییانە تەئکیدیان کردۆتەوە لەگەڵ بەڵینە بەردەوامەکانی رژێمی ئێ{ان، هیچ گۆرانێکی هەست پێکراو لە کەم کردنەوەی ئاماری ئێعدامەکان نابیندرێ.
بەرپرسێکی هیومەن رایتس وۆچ وتی: بەرپرسانی رژێمی ئێران دەبێ کۆتایی بە ئێعدامەکان بێنن و حوکمی ئێعدامی تاوانبارانی مەوادی هۆشبەر لە قانوون دەربێنن، ئەو حوکمانە لە چوارچێوەی قانوونە نێونەتەوەییەکاندا نیە. گواستنەوەی بەپەلە و دەستەیی تاوانبارانی مەوادی هۆشبەر بۆ ئێعدام، بە پرۆسەیەکی دادوەری ناتەواو، تەنیا کێشەی دادوەری رژێمی ئێرانی خراپتر کردوەو هیچ کۆمەگێکی بە چارەسەری کێشەی مەوادی هۆشبەر لە ئێران ناکا.