بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە سوشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە ژنێکی سوری باس لەو تاوانکاریانه دەکات،کە چەکدارانی حزبوڵای لوبنان لە حومس ئەنجامیانداوە، و چۆن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری لەبەردەم هاوسەر و کچەکانیدا پێش ئەوەی لە بەر چاوی سەری ببڕن.
چەکدارنی حیزبڵا بە فەرماندەیی قاسم سولەیمانی ساڵانێکە تاوانەکاری لە سوریە ئەنجام دەدەن، ئێستا کە ئەم ڕێکخراوە لەلایەن سپای ئیسرائیلەوە لە حاڵی لەناوچوون دایە، خەڵکی سوریە توانیویەتی باسی ئەو تاوانانە بکەن.