ڕۆژنامەی "جەروزالم پۆست" بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە ڕێگەی چوونی بۆ سعودیە، لە تەلئەبیب بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بەبڕیارانە دیفاعی لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی رژیمی ئێران و بریکارەکانی دەکات
پێداگریشی لەوە کردەوە: ئێمە هەمیشە لە تەنیشت ئیسرائیل دەبین و پشتگیری و دیفاعی لێ دەکەین.
بلینکن هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی كاردانەوەی ئیسرائیل لە چوارچێوەیەکدا كرد کە نابێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و مەترسیی ململانێ لەگەڵ حیزبوڵڵا و لوبنان کەم بکاتەوە.
نابراو هەروەها بۆ درێژەدان بە دانوستانە دیپلۆماسییەکان چووەتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.