ئەمڕۆ شەممە، ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، دوای هێرشی چەکداران بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ناوچەی گەوهەركوە شاری تفتان، میدیاکانی حکومەت کوژرانی ١٠ کارمەندی سەربازییان لەم ڕووداوەدا ڕاگەیاند.
پێویستە بگوترێ کە میدیاکانی ڕژیم ئەم هێرشەیان بۆ جەیش ئەلعەدل گەڕاندۆتەوە، بەڵام ڕێکخراوی چەکداری جەیش ئەلعەدل تا ئێستا کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە نەبووە.