یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وردەکاری تاڵان و بڕۆی سێ بەرپرسی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێم ئاشکرا بوو

وردەکاری تاڵان و بڕۆی سێ بەرپرسی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێم ئاشکرا بوو

لە تێکگیرانی باندی لەسەر دزی و تاڵان و برۆ، سێ کەس لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپاس پاسداران دەستبەسەرکران. راگەیەنەکانی رژێم رۆژی هەینی 24ی بەفرانبار بڵاویان کردەوە: ئەو سێ پاسدارە بە هۆی "گەندەڵی زۆری ئابووری"، "کار رێکخەری" (ئەوانەی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت کاری خەڵکی جێبەجێ دەکەن)،

لە تێکگیرانی باندی لەسەر دزی و تاڵان و برۆ، سێ کەس لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپاس پاسداران دەستبەسەرکران. راگەیەنەکانی رژێم رۆژی هەینی 24ی بەفرانبار بڵاویان کردەوە: ئەو سێ پاسدارە بە هۆی "گەندەڵی زۆری ئابووری"، "کار رێکخەری" (ئەوانەی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت کاری خەڵکی جێبەجێ دەکەن)، "باجگیری لە دەوڵەمەندان و سەرمایەدارا" و "ساختەکردنی پوڵ" دەستگیر کران.

"محراب"، عەزیم" و "ئەفشاری" سێ کەس لە جێگرانی پلەبەرزی "حوسێ،ی تائیب" سەرۆکی رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانن کە لە دوای هاوردەکردنی رێژەیەکی زۆری میوادی سەرەکی دابین کردن و بەرهەمهێنانی رۆنی نەباتی بە قاچاخ و دەستێوەردان لە قاچاخی ناقانوونی ئەو بارە بۆ ناوخۆی وەلات دەستبەسەرکران. لەو سێ کەسە "محراب" بە دانانی زەمانەت لە دەرەوەی زیندانە بەڵام "عەزیم و ئەفشاری" هێشتا لە زینداندان.

لەلایەکی دیکە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی "محەمەد حوسێن زیبایی نژاد" ناسراو بە "سەردار نەجات" لە رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، راگرتنی چالاکیە ئابووریەکانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتیە بووە.

زیبایی نژاد، کە پێشتر فەرماندەی سپای پارێزگاری لە وەلی ئەمر بوو و دوای ئەوە لە جێگری فەرهەنگی سپای پاسدارانەوە چووە رێکخراوی ئیتلاعاتی سپا، لەو باوەرەدایە کە چالاکیە ئابووریەکانی رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆتە هۆی پەرەسەندنی بێ قانوونی، باجگیری، نەبوونی ئاسایشی ئابووری و گەندەڵی بەرێوەبەران و... لە وەلات و ئەو چالاکیانە بە زویی دەبێ راگیرێن.

دانانی پاسدار "محەمەد حوسێنی زیبایی نژاد" وەک جێگری فەرماندەی رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە دوای ئەوە هات کە محراب و عەزیمی و ئەفشاری سێ جێگری پلەبەرزی "حوسێنی تائیب" بە هۆی دزی و گەندەڵی بەرچاوی ئابووریی بەردەوام، دەستگیر کران.

رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانە کە لەلایەن وەلی فەقیهی رژێمەوە دامەزرا بۆ ئەوەی بتوانێ‌ لە هەندێ ئەرکی دیاریکراودا، چالاکی ئەمنیەتی بکات. ئەو ناوەندە لە دوای ماوەیەک بە سەر دامەزراندا وەک وەزارەتخانەیەکی ئەمنیەتی چالاکی دەکات و چوونکە جوێ لە دەفتەری خامنەیی وەلامدەرەوەی هیچ ناوەند و ئورگانێکی دیکە نیە، دەکرێ بە "ساواک"ی رژێمی دانێین.


7 ساڵ و 10 مانگ و 9 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وردەکاری تاڵان و بڕۆی سێ بەرپرسی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێم ئاشکرا بوو

وردەکاری تاڵان و بڕۆی سێ بەرپرسی پلەبەرزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێم ئاشکرا بوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران