هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لە سێدارەدان"، ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی ئەو زیندانیانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بەرەو مەجلسی ڕژیم دەستپێکرد.
ئەم خانەوادانە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە زیادبوون و نایاسایی بوونی لەسێدارەدانی ئازیزانیان و پرۆسەی نادادپەروەرانەی ڕێوشوێنەکان دەربڕی و دەیانەوێت هەموو سزاکانی لەسێدارەدان هەڵبوەشێننەوە.
خۆپیشاندەران دروشمی "لەسێدارە مەدەن"-نا بۆ لەسێدارەدان_ یان دەوتەوە