پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر

پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر
ئەفسانە رحیمی

بولبول ئەوینداری گوڵستانە 
پێشمەرگە ئەوینداری کوردستانە
بولبول بۆ یاری دەخوێنێ و دەوێژێ
پێشمەرگە بۆ کوردستان خوێنی دەڕێژێ
 مامۆستا سەید جەلال حسینی 
(پەژار)

وشەی پێشمەرگە وشەیەکی  كوردیە كە ڕەسەنایەتی ماناكەی بۆ ناساندنی تێكۆشەران و جەنگاوەرانی شۆڕشی حەقخوزای كوردستان پڕ بە پێست زاندرا بكرێتە بۆ شۆڕگێڕو گیانبازانی كورد، كە مەرگی خۆیان پێشمەرگی خەڵك خستوە. 
پێشمەرگە ئینسانێکی خۆنەویست و نیشتمان خۆشەویستە کە چەکی ھەڵگرتووە تا لەپێناو ودیھێنانی ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەی کورد تێبکۆشێ و خەبات بکا. بەو کەسە دەوترێت پێشمەرگە کە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی لا هێندە بەرز بێت کە لە پێناو پاراستنی گەلەکەیدا ئامادە بێت مەرگی خۆی بخاتە سەردەست.
پێشمەرگە بە خەباتی خۆنەویستانەو بە نەسرەوتنی لە بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان، بۆتە هێمای خۆڕاگریی  نەتەوەکەمان.
 بە درێژایی مێژوو، دژمنانی گەلی کورد هەوڵیان داوە ناوی پێشمەرگەو ئامانجەكانی بە خراپ و تێکدەر و کافر بە جیهانیان بناسێنن.یەکێک لەو هەوڵە قێزەونانە فەرمانی  جیهادی  خومەینی لە دژی خەڵکی کوردستان بوو کە خومەینی بە جەلادەکانی کوتبوو  تا کۆتایی بە  شۆرشی گەلی کورد و  هێزی پێشمەرگە نەهێنن دەست لە شەڕوكاولكاری و تاوان هەڵنەگرن.
.هەر بەو ئامانجەش هێزە دڕندەو خوێنڕژەکانی ڕەوانەی کوردستان کرد. بەڵام هێزی پاسدارو خومەینی روبەرووی خۆراگری کەم وێنەی پێشمەرگەو جەماوەری کوردستان بوونەوە.  شایانی وەبیرهینانەوەیە کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە حەماسەیێکی کەم وێنە لە 10ی خەزەڵوەری 1358 رووبەرووی گادری جاویدان رژیم بوونەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 700کەس و بە خەیاڵی کۆتایی هێنان بە گەلی کورد روویان لە ناوچەی سەردەشت و بانە کردبوو، بەڵام هەوڵەکانیان بوو بە بڵقی سەر ئاو و پێشمەرگەکانی سازمان ئەو هێزەی دژمنیان لەناوبرد و بە داخەوە 8 پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون. 
سازمانی خەبات لە مێژووی خەباتی ٤٤ساڵەی خۆیدا تێکۆشاوە بۆ مافی نەتەوەی کورد و بە هەموو جورێک ڕووبەڕوویی دژمنی داگیرکەر  بۆتەوە و لە  ماوەی خەباتی ڕەوا و  پاک و کەم هەڵەی ئەو تەشکیلاتە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات نمونەی ئازایەتی و قارەمانێتی و خۆنەویستی بوون و خەباتییە ڕاستەقینەکان یەک بە هەزار ناویان هاتووە. 

پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر

پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران