رۆژنامەی وەتەنی ئێمروزی سەر بە باندی خامنەیی 23ی بەفرانبار لە پێوەند بە کومسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە وینەن نوسی: ئێمە هەر چەندە بەشداری ئەو کومسیۆنە بکەین بە ئەگەری زۆر قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتی زیاتر دەکەوێتە سەرشانی نیزام!
نیزام چووەتە ژێر باری بەڵێنی نوێی زیاتر لە بەرجام لە بابەت هەڵگرتنی ئورانیۆمی پاڵاوتە کراو هەروەها وازی لە بەدواداچوون بە شکاتەکەی بە هۆی نوێ کردنەوەی ئابڵوقەکانی ISA هێناوە.
ئەو رۆژنامە حکومەتیە هەروەها لە زمان وتەبێژی کومسیۆنی ئاسایشس مەجلیسی رژێمەوە سەبارەت بە شکست و پاشەکشەی رژێم لە کۆبوونەوەی کومسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ویەن نووسی: ساز و کاری کومسیۆنی هاوبەشی بەرجام بە جۆرێک رێکخراوی کە بە تەواوی بە قازانجی لایەنی بەرامبەرە چوونکە ئەگەر یەک ئەندامیش رازی نەبێ مافی ویتۆی هەیە و ئەو بڕیارە پەسەند ناکرێ.